یەکێتیی ئەورووپا گەمارۆی ئابووری دەخاتە سەر چین
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

یەکێتیی ئەورووپا گەمارۆی ئابووری دەخاتە سەر چین

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرنال، یەکێتیی ئەورووپا ئاشکرای کردووە، بەهۆی جۆری ڕەفتاری بەرپرسانی باڵای پەکین لەگەڵ ڕووداوەکانی هۆنگ کۆنگ، چەندین گەمارۆیان خستووەتە سەر چین.

ئەم گەمارۆ نوێیانەی یەکێتیی ئەورووپا بۆ سەر چین هەرچەند باس لەوە دەکرێت کە کەلە چوارچێوەیەکی بەرتەسکدان، بەڵام ڕاست لە ڕۆژێکدا بڕیاری لەسەر دراوە کە چین و یەکێتیی ئەورووپا گەڕێکی دیکە لە گفتوگۆکانیان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی ئابووری دەست پێ کردووەتەوە.

شارەزایانی ئابووری لەو باوەڕە دان ئەگەر ئەو ڕێککەوتنەی نێوان چین و یەکێتیی ئەورووپا سەر بگرێت، هیوایەکە بۆ یەکێتیی ئەورووپا کە دەستی بە بازاڕی گەورەی چین ڕابگات.

 هەندێک سەرچاوە بڵاویان کردووەتەوە کە ئەم گەمارۆیانەی یەکێتیی ئەورووپا بۆ سەر چین، دەستی ئەمریکای لە پشتە و بەشێکە لەو جەنگە ئابووریەی کە لە نێوان چین و ئەمریکا دەستی پێ کردووە.

باس لەوە دەکرێت کە گەمارۆ نوێیەکانی یەکێتیی ئەورووپا بۆ سەر چین بریتین لە ڕێگری لە هەناردەی کەلوپەل بۆ چین کە ڕەنگە لە سەرکوتی خەڵکدا کەڵکی لێ وەربگیرێت.