رێوڕەسمەکانی حەج بە رێکاری تەندروستییەوە دەستی پێکرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

رێوڕەسمەکانی حەج بە رێکاری تەندروستییەوە دەستی پێکرد

رێوڕەسمەکانی حەجی ئەمساڵ بە گرتنەبەری رێکاری تەندروستی دەستیان پێکرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 29-7-2020، نزیکەی 10 هەزار حاجی کەرەنتینی تایبەت بە پەتای کۆرۆنایان بەجێ هێشتووە و بەرەو میقاتی سەیل چوون و دەستیان بە رێوڕەسمەکانی حەج، کردووە، کە ماوەی پێنج رۆژ دەخایەنێت.

ئەمساڵ بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆناوە، سعودیە ڤیزای بە هیچ مسوڵمانێکی دەرەوەی وڵاتەکەی نەدا بۆ بەشداریکردن لە حەجی ئەمساڵ و تەنیا 10 هەزار حاجیی ناوخۆی سعودیە بەشدارییان کردووە.