کۆمپانیایەکی ئەمریکی سەرکەوتنی تاقیکردنەوەکانی پێکوتەیەکی دژەکۆرۆنا رادەگەیەنێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کۆمپانیایەکی ئەمریکی سەرکەوتنی تاقیکردنەوەکانی پێکوتەیەکی دژەکۆرۆنا رادەگەیەنێت

کۆمپانیایەکی پزیشکیی ئەمریکی سەرکەوتنی تاقیکردنەوەکانی پێکوتەیەکی دژە پەتای کۆرۆنا، رادەگەیەنێت.

لە بەیاننامەیەکدا، کۆمپانیای پزیشکیی (مۆدێرنا)ی ئەمریکی رایگەیاندووە، پێکوتەی MRNA-1273 دراوەتە مەیموون و دەرکەوتووە سییەکان و لوتی لە تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا، پاراستووە.

کۆمپانیاکە هەروەها رایگەیاندووە، تاقیکردنەوەکانی پێدانی پێکوتەکە بە ژمارەیەک کەسی خۆبەخشی تووشبووی کۆرۆنا، ئەنجامی ئەرێنی لێکەوتووەتەوە و سەرکەوتووبووە.

لە بەیاننامەکەدا، ئەو کۆمپانیا ئەمریکییە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە چاوەڕێی رەزامەندیی لایەنە تەندروستییە چاودێرەکان دەکەن، بۆ ئەوەی لە ماوەیەک، کە ناگاتە سەری ساڵ، پێکوتەکە بخەنە بازاڕەوە.