دوایین ژمارەی تووشبوو و مردووانی کۆرۆنا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

دوایین ژمارەی تووشبوو و مردووانی کۆرۆنا

ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 16 ملیۆن و 847 هەزار و 845 کەس.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ چوارشەممە 29-7-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبوو و مردوویان بە پەتای کۆرۆنا هەیە بریتین لە ئەمریکا، بەرازیل، هیندستان، رووسیا، باشووری ئەفریقیا، مەکسیک، پیرۆ، چیلی، بەریتانیا، ئێران، ئیسپانیا، پاکستان، سعودیە، کۆڵۆمبیا، ئیتاڵیا، بەنگلادیش، تورکیا، ئەڵمانیا، فەرەنسا، ئەرجەنتین، عێراق، کەنەدا، قەتەر، ئەندەنوسیا، میسر، کازاخستان و چین.

هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 10 ملیۆن و  389 هەزار و 302 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.

هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا 663 هەزار و 532 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.

ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە پەتایەکی جیهانی داناوە، لە کۆتایی ساڵی رابردوو لە شاری وهان لە چین سەری هەڵدا.