ئه‌مریكا: ئێران نابەرپرسانە مه‌شقی ده‌ریاوانی ئەنجام دەدات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئه‌مریكا: ئێران نابەرپرسانە مه‌شقی ده‌ریاوانی ئەنجام دەدات


ئەمڕۆ سێشەممە ده‌ریاوانی ئه‌مریكا، مەشقی دەریاوانی ئێرانی له‌ ناو ئاوەكانی كه‌نداو بە نابەرپرسانە وەسف كرد، ئەمەش دوای ئەوەی هێرشیان كردبووه‌ سه‌ر پاپۆڕێكی فڕۆكه‌ هه‌ڵگری ئه‌مه‌ریكی.


دەریاوانی ئەمریكا جه‌ختی له‌وه‌ كردووەتەوە مه‌شقه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ هیچ به‌ربه‌ستێكی دروست نه‌كردووه‌ له‌به‌رده‌م جوڵانه‌وه‌ی بازرگانی و ده‌ریاوانی له‌ ناوچه‌ ستراتیژییه‌كه‌دا.


ریبیكا ریباریتچ گوته‌بێژێكی دەریاوانی سەربازیی ئەمریكا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگەیاند "ئێمه‌ زانیاریمان له‌سه‌ر مه‌شقه‌كانی ئێران هه‌بووه‌، كه‌ ده‌یه‌وێت هێرش بكاته‌ سه‌ر هاوشێوه‌ی كەشتییەكی فڕۆكه‌هه‌ڵگری ئه‌مریكی".


گوتیشی "به‌ به‌رده‌وامی ئه‌و جۆره‌ ره‌فتاره‌ نابه‌رپرسیارانه‌ ده‌بینین".


ریباریتج ئاماژەی بەوە داوە كە مه‌شقه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ هیچ كاریگه‌ری نه‌كردووەته‌ سه‌ر بازرگانی له‌ ته‌نگه‌به‌ری هورمز و ئاوه‌كانی ده‌وروبه‌ریدا.


به‌پێی ئاژانسی ده‌نگوباسی (ئیرنا)ی فەرمیی ئێرانیش، مه‌شقه‌كه‌ له‌ نزیك ته‌نگه‌به‌ری هورمز بووه‌ و ته‌له‌ڤزیۆنی فەرمیی ئێران مەشقی هێزه‌كانی ئاسمانی و ده‌ریایی سه‌ر به‌ پاسه‌وانانی شۆڕشی نمایش كرد.


لای خۆیەوە لیوا حوسێن سه‌لامی فەرماندەیەكی سوپای ئێران رایگەیاندووە كە ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌م مه‌شقانه‌ نمایش كراوه‌، له‌سه‌ر ئاستی هێزه‌كانی ئاسمانی و ده‌ریاوانی بووه‌ و هه‌موویان هێرشئامێز بوون.


ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ ته‌نها دوای دوو رۆژ له‌ تاوانباركردنی دوو فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كه‌ی ئه‌مریكا دێت، كه‌ له‌ سووریا دوو فڕۆكه‌ی كۆمپانیای"ماهان"یان ته‌نگاو كردبوو، له‌ ئه‌نجامی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی خۆ ده‌ربازكردن له‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كاندا، چوار سه‌رنشین بریندار بوون.


جێی باسه‌ پشێوی نێوان ئێران و ئه‌مریكا له‌و كاته‌وه‌ ده‌ستی پێكردووه‌ كه‌ دۆناڵد ترەمپ سه‌رۆكی ئه‌‌مریكا كشانه‌وه‌ی له‌ رێكه‌وتنه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ی نێوان ئێران و وڵاتانی زلهێز راگه‌یاند، كه‌ له‌ ساڵی 2018 مۆریان كردبوو.