شیرین لە ڕێگەی ئایپادێكەوە تەشی دەڕێسێ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

شیرین لە ڕێگەی ئایپادێكەوە تەشی دەڕێسێ


شاد كامەران هونەرمەندێكی گەنجی كوردە و كاری هونەری دیجیتاڵی دەكات، لە دوایین كاری هونەری خۆیدا، وێنەیەكی دیجیتاڵی بۆ شیعر و گۆرانی "شیرین تەشی دەڕێسێ" دروست كردووە، كە تیایدا كچێك لە رێگەی ئایپادەوە تەشی دەرێسێ.


شاد لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی "فەیسبووك" وێنەكەی بڵاوكردووەتەوە و لەسەری نووسیوە "شیرین تەشی دەرێسێ".


شاد پێشتر لە بواری هونەری دیجیتاڵی چەند كارێكی گرنگی كردووە كە دەنگدانەوەی گەورەیان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا هەبووە، لەوانەش زنجیرەیەكی كاری هونەری لەسەر ژمارەیەك كەسایەتی مێژوویی كورد كردووە كە كە لە ژیاندا نەماون و توانی لە رێگەی هونەری دیجیتاڵیەوە بیانهێنێتە سەردەمی ئێستا، لەوانەش وێنەیەكی دیجیتاڵی پیرەمێردی دروست كردووە كە ئامێری لاپتۆپ بەكاردەهێنێ و شیعرەكانی بەهۆیەوە بڵاودەكاتەوە.


شاد كامەران دەرچووی بەشی گرافیكی كولێژی هونەرە جوانەكانی سلێمانییە.


شیرین تەشی دەڕێسێ غەزەلێكی وەفاییە و مەزهەری خالقی كردوویەتیە گۆرانی.