رێكخراوی گەشتوگوزاری جیهانی: كەرتی گەشتیاری 320 میلیار دۆلار زیانی كردووە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

رێكخراوی گەشتوگوزاری جیهانی: كەرتی گەشتیاری 320 میلیار دۆلار زیانی كردووە


ڕێكخراوی گەشتوگوزاری جیهانی ڕایگەیاند پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا زیانی 320 ملیار دۆلاری بە كەرتی گەشتیاریی جیهانی گەیاندووە.


ئەمڕۆ سێشەممە رێكخراوی گەشتوگوزاری جیهانی لە تازەترین راپۆرتی خۆیدا ئامارێكی لەسەر زیانەكانی كۆرۆنا بڵاو كردەوە و تیایدا هاتووە كە لە سەرەتای مانگی كانوونی دووەمی ئەمساڵەوە تاوەكو مانگی ئایار، كەرتی گەشتیاری زیانی 320 ملیار دۆلاری بەركەوتووە.


هەر لە راپۆرتەكەدا ئاماژە بەوە دراوە كە ئەو زیانەی كۆرۆنا بە كەرتی گەشتیاری گەیاندووە، 3 بەرانبەر زیاترە بە بەروارد لەگەڵ داڕمانە ئابوورییەی جیهان لە ساڵی 2009دا بەسەریدا هات.


جێی باسە ئاژانسی هەواڵی بلۆمبێرگی ئەمریكی بەدواداچوونێكی لەسەر زیانەكانی كۆرۆنا بڵاوكردووەتەوە و ڕاگەیاندووە كە 300 ملیۆن كارمەندی كەرتی گەشتیاری لە جیهاندا بە هۆی كۆرۆناوە هەرەشەی لەدەستدانی كارەكانیان لەسەرە.