كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

پارەی مانگی سێی مامۆستایانی وانەبێژی چەمچەماڵ دابەش دەکرێت

 

بەڕێوەبەڕێتی پەروەردەی چەمچەماڵ ئاگادارییەکی لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ بڵاوکردەوە.

پەروەردەی چەمچەماڵ لە راگەیاندراوێکدا کە کۆپییەکی بە (باسنیوز) گەیشتووە و تێیدا هاتووە: ئاگاداری سەرۆکی لیژنەی خەرجى سەرجەم قوتابخانە و خوێندنگاکان دەکەینەوە کە ڕۆژی چوارشەمە ٢٩ی ٧ی ٢٠٢٠، کاتژمێر ۱٠:٠٠ی سەرلەبەیانی سەردانی دیوانی پەروەردە بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی پارەی وانەبێژی مانگی ٣ی ٢٠٢٠، و سێ ڕۆژی کۆتایی مانگی دوو.

هەروەها پەروەردەی چەمچەماڵ لە راگەیاندراوەکەیدا داوا لە مامۆستایانی وانەبێژ دەکات پابەندى رێنمايیه ته ندروستیيەكان بن.