ئۆپرا وێنفری: ئێستا كاتی ئەوەیە پێداچوونەوە بە مرۆڤایەتی بكرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئۆپرا وێنفری: ئێستا كاتی ئەوەیە پێداچوونەوە بە مرۆڤایەتی بكرێت

 

دوای نۆ ساڵ لە سەر وەستانی بەرنامەی The Oprah Show خانمە پێشكەشكاری ئەمریكی ئۆپرا وێنفری لە بەرنامەیەكی تازە بە دیار دەكەوێتەوە.


كەناڵی Apple TV Plus ڕاگەیاندووە لە مانگی داهاتووەوە لە ڕێگەی بەرنامەیەكی تازەدا ئۆپرا بە دیار دەكەوێتەوە، بەرنامەیەكی گفتۆگۆیی بەناوی The Oprah Conversation تۆمار دەكات.

سەبارەت بەرنامە تازەكەی ئۆپرا وێنفری بۆ كەناڵەكەدا دواوە دەڵێت: "ئەو بەرنامە گفتوگۆیانەی كە تۆماریان دەكات زیاتر بابەتەكانیان لە سەر ڕەگەزپەرستییە و ئێستاش كاتی ئەوە هاتووە كە پێداچوونەوە بە مرۆڤایەتی بكرێت".

شایانی باسە ماوەی 20 ساڵ دەبێت كە ئۆپرا وێنفری گۆڤارێكی بەناوی O هەیە، بەڵام بە هۆی راوەستانی ڕێكلام گۆڤارەكە وەستا و میدیا ئەمریكییەكانیش دەڵێن وەستانی گۆڤارەكە وای لە ئۆپرا وێنفری كردووە كە دووبارە ببێتەوە بە پێشكەشكار.