كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×
جەمال عەبدوڵا 28/07/2020

جاشی چەمووش و حەیا تكاو چی دەنووسێت؟

1- یەكێك لە جاشە كوردەكان كە ئەندامی پەرلەمانی عێراقە، نووسراو بۆ وەزیری نەوتی عێراق ناكات كە پێی بڵێت جەنابی وەزیر كانگەی نەوتی عێراق پارێزگای بەسرایە بەڵام ئەو پارێزگایە ھەتا ئێستاش ئاوی سوێر دەخۆنەوە، ئەمە بۆچی و تكایە زانیاریمان بدەنێ بۆ ئەوەی بزانین پارەی نەوتی بەسرا چیی لێ دێت و چۆن خەرج دەكرێت؟ بەڵام ئەم جاشە نووسراو بۆ وەزیری نەوتی عێراق دەكات و داوای ئەوەی لێ دەكات كە زانیاریان - وەك خۆی دەڵێت - لەسەر ڕێككەوتننامەی نھێنیی نێوان حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و توركیا بدەنێ، بۆ ئەوەی وەك ئەندام پەرلەمان بە ڕۆڵی چاودێریكردنی خۆیان ھەڵسن!


2 - ئەو جاشە كوردە ناھۆشیارە كە ئەندامی پەرلەمانی عێراقە، نووسراو بۆ وەزارەتی ناوخۆی عێراق ناكات بۆ ئەوەی داوای ئەوەیان لێ بكات كە بۆچی ھەتا ئێستا نەتوانراوە بكوژانی سەتان خۆپێشاندەری عێراق بدۆزرێنەوە و دەستگیر و دادگایی بكرێن؟ كەچی ئەم جاشە نووسراو بۆ وەزیری نەوتی عێراق دەكات و داوای ئەوەی لێ دەكات كە زانیاریان - وەك خۆی دەڵێت - لەسەر ڕێككەوتننامەی نھێنیی نێوان حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و توركیا بدەنێ، بۆ ئەوەی وەك ئەندام پەرلەمان بە ڕۆڵی چاودێریكردنی خۆیان ھەڵسن!


3 - ئەو جاشە كوردە لەدەست دەرچووە! نووسراو بۆ وەزارەتی دارایی عێراق ناكات بۆ ئەوەی داوای ئەوەیان لێ بكات كە ئایا بەگوێرەی دانپیانانی عادل عەبدولمەھدی لە 18 – 8 – 2015 ئەو كاتەی كە عادل عەبدولمەهدی وەزیری نەوتی عێراق بوو گوتی: ”لەدوای ساڵی 2003وە ھەتا 2015 بڕی 450 ملیار دۆلار لە بودجەی عێراق بە گەندەڵی تیاچووە و خوراوە“، ئایا ئەو 450 ملیار دۆلارە كێ خواردی؟ چۆن خورا؟ بۆ ئەوەی ئەوانیش وەك ئەندام پەرلەمان بە ڕۆڵی نەك ھەر چاودێریكردن، بەڵكوو بە ڕۆڵی لێپرسینەوەش ھەڵسن كەچی ئەم جاشە چەمووشە نووسراو بۆ وەزیری نەوتی عێراق دەكات و داوای ئەوەی لێ دەكات كە زانیاریان - وەك خۆی دەڵێت - لەسەر ڕێككەوتننامەی نھێنیی نێوان حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و توركیا بدەنێ، بۆ ئەوەی وەك ئەندام پەرلەمان بە ڕۆڵی چاودێریكردنی خۆیان ھەڵسن!


4 - ئەو جاشە كوردە حەیا تكاوە، نووسراو بۆ وەزیری بازرگانیی عێراق ناكات بۆ ئەوەی پێی بڵێت جەناب ئێوە وەك وەزارەت كە پارەی 3 ساڵی 2014، 2015، 2016 -ی گەنمی جووتیارانی ھەرێمی كوردستانتان لایە و پارەكەش خراوەتە سەر حسابی وەزارەتەكەتان، بۆچی ئەم پارەیە بۆ جووتیارانی ھەرێمی كوردستان خەرج ناكەن و بۆچی كۆتایی بەم كێشەیە ناھێنن؟ كەچی ئەم جاشە نووسراو بۆ وەزیری نەوتی عێراق دەكات و داوای ئەوەی لێ دەكات كە زانیاریان - وەك خۆی دەڵێت - لەسەر ڕێككەوتننامەی نھێنیی نێوان حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و توركیا بدەنێ بۆ ئەوەی وەك ئەندام پەرلەمان بە ڕۆڵی چاودێریكردنی خۆیان ھەڵسن!


5 - ئەو جاشە چەمووشە حەیا تكاوە لەدەست دەرچووە ، نووسراو بۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق ناكات بۆ ئەوەی پێی بڵێت تۆ كە فەرماندەی گشتیی ھێزە چەكدارەكانی عێراقیت، بۆچی دەسەڵاتت بەسەر گرووپە چەكدارەكانی حەشدی شەعبیدا نییە كە ڕۆژێك ھیشام ھاشمی لە پەنا سەری خۆتدا تیرۆر دەكەن و ڕۆژێكی تر مووشەك دەگرنە ناوچەی سەوزی بەغدا و بەردەوامیش لە كەركووك سەرانە دەستێنن و تەنگ بە كورد ھەڵدەچنن و تەعریبەكەی سەردەمی حوكمی سەدام حسێن بە بیانوو و پاساوی جیاجیا ھەر بەردەوامە، كەچی ئەم جاشە نووسراو بۆ وەزیری نەوتی عێراق دەكات و داوای ئەوەی لێ دەكات كە زانیاریان - وەك خۆی دەڵێت - لەسەر ڕێككەوتننامەی نھێنیی نێوان حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و توركیا بدەنێ بۆ ئەوەی وەك ئەندام پەرلەمان بە ڕۆڵی چاودێریكردنی خۆیان ھەڵسن! جا كە جاش بوویت، كە چەمووش بوویت، كە لەدەست دەرچووبیت، جا كە حەیا تكاو بیت، حەتمەن نووسراوی لەو جۆرەش دژی خاك و گەلی خۆت دەنووسیت.