له‌ ڕووسیا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا 823 هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاند
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

له‌ ڕووسیا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا 823 هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاند

 

له‌‌ ڕووسیا ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا به‌رز بووه‌وه‌، تا ئێستاش له‌ هه‌مان وڵات زیاتر له‌ 13 هه‌زار كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 28/7/2020، له‌ ڕووسیا پێنج هه‌زار و 395 كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون، ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاكه‌ش له‌ وڵاته‌كه‌ گه‌یشته‌ 823 هه‌زار و 515 كه‌س. ‌

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌، دوێنێ دووشه‌ممه‌ پێنج هه‌زار و 635 كه‌سى دیكه‌ له‌ ڕووسیا تووشى كۆرۆنا ببوون.

هه‌ر له‌ ڕووسیا 150 كه‌سى دیكه‌ به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست دا، كۆی گشتیی مردوانیش له‌ هه‌مان وڵات به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گه‌یشته‌ 13 هه‌زار و 504 كه‌س، تا ئێستاش له‌ ڕووسیا 612 هه‌زار و 217 كه‌س له‌ كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه‌.

 

په‌خشى ڕاسته‌وخۆى ئامارى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا و ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌هۆى ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.