به‌م ڕێكاره‌ سپلیته‌كه‌ت كه‌متر كاره‌با به‌كار ده‌هێنێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

به‌م ڕێكاره‌ سپلیته‌كه‌ت كه‌متر كاره‌با به‌كار ده‌هێنێت

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌باى سلێمانى، ڕێكارێكى به‌سوودى بۆ هاووڵاتییان بڵاو كرده‌وه‌، كه‌ به‌ ئه‌نجامدانى ڕێكاره‌كه‌، سپلیته‌كه‌ت كاره‌باى كه‌متر به‌كار ده‌هێنێت.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 28/7/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌باى سلێمانى، له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) ڕێكارێكى به‌سوودى بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و ئاماژه‌ى به‌وه‌ داوه‌، ئه‌گه‌ر هه‌موو مانگێك فلته‌رى سپلیته‌كه‌ت پاك بكه‌یته‌وه‌ و بیشۆریت، 10%ى خه‌رجیی كاره‌بات كه‌م ده‌بێته‌وه‌ و تواناى كاركردنیشى باشتر ده‌بێت.

به‌پێى زانیارییه‌كان، ئه‌گه‌ر له‌ كه‌شوهه‌واى زۆر گه‌رمدا ژماره‌ى سپلیت له‌ 20 پله‌ى سه‌دى كه‌متر بكرێت، زیان به‌ سپلیت ده‌گات و واى لێ ده‌كات، ئۆتۆماتیك نه‌كات، ئه‌گه‌ر سپلیتیش ئۆتۆماتیك نه‌كات، كاره‌باى زیاترى بۆ كاركردن پێویست ده‌بێت.

 

 

Image may contain: one or more people and text