نووسەر و چالاكوانێك لە توركیا هەزار رۆژە زیندانی كراوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

نووسەر و چالاكوانێك لە توركیا هەزار رۆژە زیندانی كراوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا داوای ئازادكردنی دەكات

عوسمان كاڤالا، نووسەر و چالاكوانی بە توانای توركیا، ماوەی هەزار رۆژ دەبێت لەلایەن حكوومەتی توركیاوە دەستگیر كراوە و ئازاد ناكرێت، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكاش لە نامەیەكدا بۆ توركیا داوای ئازادكردنی دەكات.

عوسمان كاڤالا، لەلایەن داواكاری گشتیی توركیاوە بە تۆمەتی ئەوەی خەڵكی هان داوە لە خۆپیشاندانەكانی (گەزی پارك) بۆ كاری خراپ داوای دەستگیركردنی كرا، بەڵام هەزار رۆژە لە زیندانە و ئازاد ناكرێت.

ئەگەرچی ماوەیەك بەرلە ئێستا دادگا بڕیاری ئازادكردنی بۆی دەركرد، بەڵام بڕیارەكە نەچووە بواری جێبەجێكردنەوە.

وەزارەتی دەرەوەی توركیا نامەیەكی بۆ حكوومەتی توركیا ناردووە و، لەو نامەیەدا داوای کردووە بەپەلە عوسمان كاڤالا، ئازاد بكرێت.

لە نامەكەدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاماژەی بەوە داوە، كە عوسمان كاڤالا، هیچ تاوانێكی نەكردووە تا هەزار رۆژ لە زیندان بێت، هەروەها یاسا و بنەماكانی مافی مرۆڤی بە بیر توركیا هێناوەتەوە كە ئەمریكا پابەندە پێوەی.

هەروەها داوا دەكات توركیا رێز لە دادگا و مافی مرۆڤ بگرێت و عوسمان كاڤالا، ئازاد بكات، چونكە هیچ تاوانێكی نەكردووە.

عوسمان كاڤالا، پاڵپشت و لایەنگری كورد بووە و چەندین جار باسی لەو زوڵم و خراپییانە كردووە كە بەرامبەر كورد دەكرێت لە باكووری كوردستان.