کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی کوردستان
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی کوردستان

 

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌‌ 28/7/2020، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر، سلێمانى و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ و گه‌رم ده‌بێت، ته‌نیا له‌ هه‌ولێر هه‌ندێك په‌ڵه‌هه‌ور له‌ ئاسماندا په‌یدا ده‌بن، له‌ دهۆكیش ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ى پارێزگاكه‌دا نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەى چوارشه‌ممه‌‌‌ 29/7/2020، له هه‌ولێر ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، له‌ پارێزگاكانى دیكه‌ش ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكانیش ئه‌گه‌رى زیادبوونى خێرایی با هه‌یه‌.

كه‌شناسی هاووڵاتییانیشى له‌وه‌ ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌، ئەمڕۆ ئەگەرى بارانبارینێكى کەم لە هەندێ ناوچەى سنووریى ڕۆژئاواى هەرێمى كوردستان هه‌یه‌، بە تایبەتى له‌ زاخۆ و شنگال.