نتانیاهۆ: حزبوڵای لوبنان خەریکە یاری بە ئاگر دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

نتانیاهۆ: حزبوڵای لوبنان خەریکە یاری بە ئاگر دەکات

بنیامین نتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، وەک کاردانەوەیەکە بەرانبەر بە تێکهەڵچوونی سوپای وڵاتەکەی لەگەڵ هێزەکانی حزبوڵا لە باشووری لوبنان، دشەوی دووشەممە هۆشداریی داوە کە حزبوڵا خەریکە یاری بە ئاگر دەکات.

بەرپرسانی باڵای سەربازیی ئیسرائیل ئاشکرایان کردووە کە کۆمەڵێک لە هێزەکانی حزبوڵای لوبنان بەتەما بوون دزە بکەنە ناو خاکی ئیسرائیلەوە کە سوپای ئیسرائیل بەرەنگاریان بووەتەوە و پاشەکشەیان کردووە.

 لە بەرانبەردا حزبوڵای لوبنان بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک ئەو زانیارییانەی ڕەت کردووەتەوە و ئاماژەی بەوەش کردووە دوێنێ دووشەممە هیچ تێکهەڵچوونێک رووی نەداوە و لەلایەن حزبوڵاوە هیچ دەستڕێژێک نەکراوە، بەڵکوو ئەوەی ڕووی داوە لەلایەن ئیسرائیلەوە بووە.

سەرەڕای ئەمانە شەوی رابردوو بنیامین نتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئاشکرای کرد حزبوڵا و دەوڵەتی لوبنان لە بەرانبەر هەوڵی گرووپێک لە هێزەکانی لوبنان بۆ هاتنە ناوەوەی خاکی ئیسرائیل، بەرپرسیارن.

سەرۆکوەزیری ئیسرائیل گوتیشی: "حزبوڵا خەریکە یاری بە ئاگر دەکات، بۆیە وەڵامی ئێمە زۆر کوشندە و بەهێز دەبێت".

ماوەیەکە دیسان لە سنوورەکانی ئسیرائیل لبونان و سووریا گرژی و ئاڵۆزی هاتووەتە ئاراوە و ئەم گرژی و ئاڵۆزییانە دوای ئەوە هاتوونەتە ئاراوە کە ڕێکەوتی 2020.7.20 ئەندامێکی حزبوڵا لە هێرشکی ئاسمانیی ئیسرائیل لە سووریا کوژراوە و حزبوڵا بەتەمای تۆڵەکردنەوەیە لە ئیسرائیل.