به‌ڤیدیۆ.. عه‌بدوڵا هه‌ركی كلیپێكی نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

به‌ڤیدیۆ.. عه‌بدوڵا هه‌ركی كلیپێكی نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه‌

 

عه‌بدوڵا هه‌ركی، گۆرانیبێژی كورد، به‌م زوانه‌ نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی به‌ ناوی (دوماهیك شه‌ڤ) بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

له‌باره‌ی ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ عه‌بدوڵا هه‌ركى به‌ (باسنیوز)ی ڕاگه‌یاند: "كلیپه‌كه‌ له‌ شه‌وی یه‌كه‌می جه‌ژنی قوربان له‌ ماڵپه‌ری ڤیدیۆیی (یوتیوب) بڵاو ده‌بێته‌وه‌، هیوادارم كلیپه‌كه‌ به‌ دڵی بینه‌ران بێت".

گۆرانییه‌كه‌ به‌شێوه‌زار‌ی كرمانجییه‌ و عه‌بدوڵا هه‌ركى كاری ئاوازدان و میوزیكی بۆ گۆرانییه‌كه‌ كردووه‌، محه‌مه‌د ژووری كاری وێنه‌گرتن و ده‌رهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ كردووه‌.

عه‌بدوڵا هه‌ركی خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌، كلیپه‌كانی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بینه‌رێكی زۆریان هه‌یه‌، له‌ هه‌رێمی كوردستان و باكووری كوردستان هه‌وادارێكی زۆری هه‌یه‌.