حكوومه‌تى عێراق دوو ملیار دیناری دیکە بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى کۆرۆنا دەنێرێته‌ هه‌رێمى كوردستان
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

حكوومه‌تى عێراق دوو ملیار دیناری دیکە بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى کۆرۆنا دەنێرێته‌ هه‌رێمى كوردستان

 

وەزیری تەندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، حكوومه‌تى عێراق دوو ملیار دینارى عێراقى، بۆ ڕووبه‌ڕوونه‌وه‌ى كۆرۆنا ده‌نێرێته‌ هه‌رێمى كوردستان.

بەرەبەیانی ئەمرۆ سێشه‌ممه‌ 28/7/2020، د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بە میدیاکانی ڕاگەیاند: "حکوومەتی عێراق بڕیاری داوە دوو ملیار دیناری دیکە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بنێرێتە ھەرێمی کوردستان".

گوتیشی: "ملیارێک لەو پارەیە گەیشتووەتە ھەرێمی کوردستان، بڕیار وایە لەم نزیکانە ملیار دیناره‌كه‌ی دیکەش بنێرێت".

وەزیری تەندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئەوەشی خستە ڕوو: "پێشتر حکوومەتی عێراق سێ ملیار و نیو دیناری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بۆ ھەرێمی کوردستان ناردووە".