كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

وەزارەتى خوێندنى باڵا لێکۆڵینەوە لە تانەى قوتابیانى خوێندنى باڵا دەکات

گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایگەیاند کە لیژنەیەکى لێکۆڵینەوەیان پێکهێناوە بۆ پێداچوونەوە بە تانەى خوازیارانى خوێندنى باڵا و بەمنزیکانەش ئەنجامى تانەکان رادەگەیەندرێت.

عەباس ئەکرەم، گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکوومەتى هەرێمی کوردستان بە(باسنیوز)ى راگەیاند: "دواى راگەیاندنى ئەنجامەکانى تاقیکردنەوەى خوازیارانى خوێندنى باڵا ماستەر، دکتۆرا، دبلۆمى باڵا، ژمارەیەکى زۆرى قوتابیان تانەیان لە ئەنجامەکەدا و وەزارەتیش هەفتەیەکى تەرخانکرد بۆ وەرگرتنى تانەکان، لیژنەى لێکۆڵینەوەش لە هەر زانکۆیەک پێکهێندرا بۆ هەڵسەنگاندن و چاوخشاندنەوە بە تانەکان".

راشیگەیاند: "لیژنەکانى لێکۆڵینەوەى زانکۆکان راپۆرتی خۆیان بەرزکردووەتەوە و بەمنزیکانەش ئەنجامى تانەکان رادەگەیەندرێت و ئەوەى پێویست بێت بۆ قوتابیان ئەنجام دەدرێت و مافى کەس نافەوتێت".

ئاماژەى بە ئەوەش کرد" زیاتر لە دوو هەزار خوازیارى خوێندنى باڵا ماستەر، دکتۆرا دبلۆمى باڵا، تانەیان لە ئەنجامى تاقیکردنەوەکان داوە و ناڕازین، بۆیە لێژنەکانى لێکۆڵینەوە لە سکاڵا و تانەکان کارى خۆیان بەباشى ئەنجامداوە و بەمنزیکانەش رادەگەیەندرێت".