هەولێر.. سێ کارگەی ماددەی پاککەرەوە داخران
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

هەولێر.. سێ کارگەی ماددەی پاککەرەوە داخران

لیژنەکانی ئابووریی هەردوو قایمقامییەتی قەزای ناوەندی هەولێر و قایمقامییەتی قەزای سۆران لە هەڵمەتێکدا سێ کارگەی ماددەی پاککەرەوەیان لە شاری ھەولێر داخست.

رێبوار مەحموود، بەرپرسی لیژنەی ئابووریی قایمقامییەتی قەزای سۆران، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "رۆژی دووشەممە 27/7/2020 لە هەڵمەتێکی هاوبەشی تیمی لیژنەی ئابووری قایمقامییەتی قەزای سۆران بە ھەماھەنگی لیژنەی چاودێری و پشکنینی ئابووریی قایمقامییەتی قەزای ناوەندی ھەولێر، لە سەنتەری پارێزگای ھەولێر، سێ کارگەی گەورەی دروستکردنی ماددەی پاککەرەوەمان داخست".

گوتیشی: "ئەم هەڵمەتە لەژێر چاودێری پارێزگای هەولێر و بە پشتیوانی ھەردوو قایمقامی سۆران و قایمقامی ناوەندی شاری هەولێر بەڕێووەچوو، لە بەرنامە و رێکخستنێکی تۆکمەدا بەمەبەستی دەستبەسەرداگرتنی ماددەی بە ناو پاککەرەوە و داخستنی کارگەکانیان، خۆشبەختانە پلانەکان سەرکەوتوو بوون و بەھۆی نەبوونی مەرجی تەندروستی و نەبوونی مۆڵەتی کارگە لەو شوێنانەدا، ھەرسێ کارگە بە تەواوی داخران و تەواوی کەرستەکانیشیان دەستیان بەسەرداگیرا".

ئەوەشی ئاشکرا کرد، لەماوەی رابردوودا لەلایەن تیمی لیژنەی ئابووریی قایمقامییەتی سۆران، برێکی زۆری لەو ماددەیە لە سەنتەری قەزای سۆران، دەستی بەسەردا گیرا و بەدواداچوونی بۆ کرا، دوای ناردنی نموونەی ئەو ماددەیە بۆ تاقیگەی تایبەت و زانینی پێکھاتەکانی، دەرکەوت مادەی پاککەرەوە نییە، بەمەش هەماهەنگی کرا بۆ دەست بەسەر داگرتن و داخستنی ئەم کارگانە لەشاری هەولێر.