ڕێناس عەلی: ڕاگەیاندن ئاواتی من بوو
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ڕێناس عەلی: ڕاگەیاندن ئاواتی من بوو

ڕێناس عەلی خانمە راگەیاندنکار و پەیامنێری (کوردستان ٢٤) کە ماوەی چەند ساڵێکە بێ دابران کاری ڕاگەیاندن دەکات و دەڵێ" ڕاگەیاندن کارێکی سەخت نییە، بەڵام بێلایەنی گرنگترین کارە بۆ ڕاگەیاندکار".


ڕێناس بۆ (باسنیوز) گوتی: "لە ساڵی (٢٠١٢)ەوە کاری ڕاگەیاندن دەکەم و سەرەتا لە ڕۆژنامەوە دەستم پێکرد و ماوەی چەند ساڵێکیش لە ڕادیۆ کارم کردووە و لە ساڵی ٢٠١٥ دەستم کردووە بە کار کردن لە تیڤی و ئێستاش لە کەناڵی (کوردستان ٢٤) پەیامنێرم".

گوتیشی: "ڕاگەیاندن زۆر شتی جوانی پێ بەخشیووم، وەکو خۆشەویستی خەڵک و خزمەتکردنی ئەو کەسانەی کە پێویستە دەنگیان بگاتە لایەنی پەیوەندیدار".

دەشڵێت: "هەموو کەسێک بە پێی توانای خۆی سەرکەوتووە، تەنیا گرنگە بەردەوام بیت و ڕێگەی خۆت بدۆزیتەوە، گرنگتریش ئەوەیە بەربەستەکان نەتوەستێنن، ئەوەی کە گرنگە ڕاگەیاندکارێک تێیدابێت زمانی نووسین و کارکردنی نەبەستێتەوە بە هیچ شت و کەسێکەوە بێلایەنی گرنگترین کارە بۆ ڕاگەیاندکار".

ڕێناس ڕاشیگەیاند: " جگە لە کاری ڕاگەیاندن هیچ کارێکی دیکە ناکەم و ڕاگەیاندن ئاواتی من بووە، بەڵام بە دڵنیاییەوە ئەگەر کاری ڕاگەیاندنم نەکربا دەبووم بە وەرزشوان، لە ناو وەرزشیشدا تۆپی بالەم هەڵدەبژارد کە زۆر حەزم لێیەتی".

گوتیشی: "خێزانەکەم زۆر هاوکارمن و باوکم لەسەرووی هەموو کەسێکەوە و هاوکارانم لە (کوردستان ۲٤ ) بە هەموو بەشەکانەوە هاوکارێکی باشی کارەکانمن".


ڕێناس دەشڵێ کە کاری ڕاگەیاندن کارێکی قورس نییە، تەنیا پێویستە بەهێز بیت "ئومێد دەکەم خانمان دەست بکەن بەو کارەی حەزیان لێییە".