قایمقامی پشدەر: چاوەڕوانی بڕیاری وەزارەتی ناوخۆین بۆ ئەوەی پلانەکانمان بۆ جەژن رێکبخەین
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

قایمقامی پشدەر: چاوەڕوانی بڕیاری وەزارەتی ناوخۆین بۆ ئەوەی پلانەکانمان بۆ جەژن رێکبخەین

قایمقامی قەڵادزێ ڕایدەگەیەنێت، لە ڕۆژانی جەژندا سەرجەم هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش لە ئەرکدا دەبن بۆ پاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتیان و لە ژێر چاودێری ڕێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ پلانەکانی جەژن ڕێکدەخەین.

بەکر بایز، قایمقامی قەڵادزێ، بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: "چاوەڕوانین ژووری ئۆپەراسێۆنی ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆڕۆنا کۆببێتەوە و وەزارەتی ناوخۆ بڕیار بدات، بە گوێرەی بارودۆخەکە ئێمەش لە ژێر چاودێری ڕێنماییە تەندروستییەکان و لە ژێر ڕۆشنایی بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆ پلانەکانمان بۆ جەژنی قوربان ڕێکدەخەین".

گوتیشی: "هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش ئەرکەکانی خۆیان جێبەجێ دەکەن و لە ڕۆژانی جەژندا لە ئەرکدا دەبن بۆ پاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتیانی سنوورەکە، هەروەها ئەو پێداویستیانەی کە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆڕۆنا گرنگن و دەبێت جێبەجێ بکرێن، ئێمەش لە ژێر چاودێری ڕێنماییە تەندروستییەکان جێبەجێیان دەکەین و پابەند دەبین پێیانەوە".