خه‌لیل یابه‌: ئێستا دۆخی ته‌ندروستیم زۆر باشه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

خه‌لیل یابه‌: ئێستا دۆخی ته‌ندروستیم زۆر باشه‌

خه‌لیل یابه‌، هونه‌رمه‌ندی به‌ ئه‌زموونی كورد، نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو بووه‌ و دۆخی ته‌ندروستیی جێگیره‌.


خه‌لیل یابه‌، له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌ (باسنیوز)ی ڕاگه‌یاند: "ئێستا دۆخی ته‌ندروستیم جێگیره‌ و نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌م سه‌ركه‌وتوو بووه‌، سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌م له‌ هه‌واڵی ته‌ندروستیان پرسیووم".


هه‌فته‌ی ڕابردوو، نه‌شته‌رگه‌ریی قه‌سته‌ری دڵ بۆ ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ ئه‌نجامدرا، چه‌ند ڕۆژێك له‌ نێو جێگه‌دا مایەوە.


خه‌لیل یابه‌، یه‌كێكه‌ له‌ هونه‌رمه‌نده‌ به‌ ئه‌زموونه‌كانی هه‌ولێر، ناوێكی دیاری نێو بواری شانۆ و فیلمی ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو، به‌شداری چه‌ندین فیلم و دراما و شانۆگه‌ریی كردووه‌.