سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی قەڵەوی ڕاگەیاند
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی قەڵەوی ڕاگەیاند


بۆریس جۆنسون سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا هەڵمەتی دژە قەڵەوی لە وڵاتەكەی ڕاگەیاند و ژمارەیەك بڕیاریشی لەمبارەیەوە دەركرد.


جۆنسۆن لە میدیاكانی وڵاتەكەیدا ڕایگەیاندووە هۆكاری ئەنجامدانی ئەو هەڵمەتەی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە كە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا مەترسی لەسەر ئەو كەسانە دروست كردووە كە كێشیان زۆرە و قەڵەون.


جۆنسۆن لە هەڵمەتەكەیدا داوای لەو كەسانەش كردووە كە كێشیان زۆرە، گرنگی بە لێخوڕینی پایسكل بدەن، داوای لە پزیشكانی بەریتانیاش كرد گرنگیی پایسكل لیخوڕین بۆ خەڵك شیبكەنەوە.


هەر لە هەڵمەتەكەیدا جۆنسۆن لیستێكی ژەمی خواردنی بڵاو كردووەتەوە كە ئەگەر مرۆڤ جێبەجێیان بكات، ئەوا كێشیان كەم دەبێـتەوە.


بەریتانیا بڕیاریشی داوە میدیاكانی وڵاتەكە لە دوای كاتژمێر حەفتی ئێوارەوە بۆیان نییە هیچ رێكلامێكی خواردنە خێراكان بڵاو بكەنەوە.