سەبارەت بە سەردانیکردنی چاکبووەوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا هۆشداریی دەدرێ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سەبارەت بە سەردانیکردنی چاکبووەوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا هۆشداریی دەدرێ

بەرپرسێکی فەرمانگەی تەندروستیی کەرکووک هۆشداریی دەداتە ئەو کەسانەی کە سەردانی چاکبووەوەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکەن.


د. مونزیر نوعمان، به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشییه‌ گوازراوه‌كان، له‌ فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستیی كه‌ركووك، به‌ (باسنیوز)ى ڕاگه‌یاند: "داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌كه‌ین سه‌ردانى ئه‌و كه‌سانه‌ نه‌كه‌ن كه‌ له‌ په‌تای كۆرۆنا چاك ده‌بنه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ى له‌ په‌تای كۆرۆناش چاك بێته‌وه‌ ده‌بێت 14 رۆژ هه‌ر خۆی كه‌ره‌نتین بكات و هه‌روه‌ها ره‌نگه‌ كه‌سانى ترى خانەوادەی ئەو کەسەی كه‌ له‌ كۆرۆنا چاك بووه‌ته‌وه‌ ره‌نگه‌ تووشبووی ڤایرۆسەکە بووبن، به‌ڵام زۆر كاریگه‌رى لێیان نه‌كردبێت، ئه‌وانه‌ش ئه‌و كاته‌ ده‌بنه‌ هۆی ئه‌وه‌ى په‌تاكه‌ بۆ كه‌سانى تر بگوازنه‌وه‌ ئه‌گه‌ر سه‌ردان بكرێن".

گوتیشی: "ئێستا وای لێهاتووه‌ خه‌ڵك سه‌ردانى ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌په‌تای كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه‌ و وه‌كو پێشتر چۆن سه‌ردانى نه‌خۆش ده‌كرا، به‌ڵام ئه‌م په‌تایه‌ جیایه‌ و نابێت سه‌ردانى ئه‌و خێزانانه‌ بكرێت كه‌ له‌ كۆرۆنا تازه‌ چاك بوونه‌ته‌وه‌ و ئیتر گوێ نه‌درێته‌ ئه‌و دابونه‌ریته‌".