پیاوێك به‌ڵێنه‌كه‌ی به‌جێگه‌یاند، كه 30 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به هاوڕێه‌كی كۆنی دابوو و خه‌ڵاتێكی 22 ملیۆن دۆلاری له‌گه‌ڵ دابه‌ش كرد و به شه‌وێك هه‌ردووكیان بوونه ملیۆنێر.
تۆماس كۆك، كه له به‌نزینخانه‌ی ویسكۆنسن، یانسیبێك ده‌كڕێت و نازانێت بۆی ده‌رده‌چێت و تا هه‌تایه سه‌ر له به‌ری ژیانی ده‌گۆڕێت.
وه‌ك ماڵپه‌ڕی " ئێن بی سی"، ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات، كۆك به‌م دواییه هه‌واڵه خۆشه‌كه‌ی به‌ده‌ست گه‌یشت، كه ئه‌نجامی یانسیبه‌كه راگه‌یه‌نراوه و خه‌ڵاتێكی 22 ملیۆن دۆلاری بردۆته‌وه.
به‌ڵام له‌م به‌سه‌رهاته‌دا شته نامۆیه‌كه بڕیاری دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كه‌یه له‌گه‌ڵ جۆزیف فینییه، كه هاوڕێیه‌كی دێرینییه‌تی.
كۆك هۆی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ جۆزێف بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، كه كاتی خۆی هه‌ردووكیان به‌ڵێنیان به یه‌كتر داوه، ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌كێكیان خه‌ڵاته‌كه بباته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تر دابه‌شی ده‌كات.
هه‌رچه‌نده ئه‌م دوو براده‌ره له ساڵی 1992 ه‌وه، واته 28 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و به‌ڵێنه‌یان به‌یه‌كتر داوه، به‌ڵام له كۆتاییدا كۆك به‌ڵێنه‌كه‌ی خۆی به‌جێگه‌یاند.
جێی باسه ئه‌م دوو هاوڕێیه هه‌فته‌ی جارێك یانسیبێك ده‌كڕن به‌ئومێده‌ی ئه‌وه‌ی رۆژێك له رۆژان خه‌ڵاته‌كه ببه‌نه‌وه
سه‌رچاوه: سكای نیوز ـ عه‌ره‌بییه.