مەكسیك لە ڕووی گەشتیارییەوە زۆرترین زیانی پێ كەوتووە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

مەكسیك لە ڕووی گەشتیارییەوە زۆرترین زیانی پێ كەوتووە

 

ماڵپەرێكی عەرەبی بەدواداچوونێكی كردووە لە سەر ئەو وڵاتانەی كە زۆرترین زیانیان لە كەرتی گەشتیاری پێكەوتووە، دەركەوتووە كە وڵاتی مەكسیك لە جیهاندا لە پلەی یەكەم دێت كە زۆرترین زیانی بەهۆی كۆرۆناوە لەم كەرتەدا پێكەوتووە.

ماڵپەری (ئەلعەرەبییە) نووسیوویەتی: "داهاتی وڵاتی مەكسیك لە كەرتی گەشتیاریدا ساڵانە 15.5% بووە، لەگەڵ هاتنی پەتای كۆرۆنا ئەو داهاتەی نەماوە".

ماڵپەرەکە بۆ ئەو بەدواداچوونەی پشتی بەستووە بەو ئامارانەی كە رێكخراوی گەشتوگوزاری جیهانی بڵاویكردوونەوتەوە، یەكێك لەو ئامارانە بریتییە لەوەی تا مانگی سێی ئەمساڵ كەرتی گەشتیاری لە جیهاندا 12 ملیار دۆلار زیانی بەركەوتووە.

هەر لەو بەدواداچوونەدا ناوی چەند وڵاتێكی دیکە هاتووە كە بەشێك لە داهاتی ساڵانەیان لەسەر كەرتی گەشتیاری بووە، لەوانە ئیسپانیا 14.3%، ئیتاڵیا 13% و چین 11.3% بووە.