نەبوونی خزمەتگوزاریی و ململانێی سیاسی شەقامی عێراقی جوڵاندەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

نەبوونی خزمەتگوزاریی و ململانێی سیاسی شەقامی عێراقی جوڵاندەوە

چاودێرێکی سیاسی: ئاسۆکانی ئایندەی عێراق زۆر ڕوون نین و بەرەو هەڵدێر و تونێلێکی تاریکتر هەنگاو دەنێن

نەبوونی خزمەتگوزاریی و ململانێی سیاسی بۆ جارێکی دیکە شەقامی عێراقی جوڵاندەوە، چاودیرێکی سیاسیش پێیوایە ئاسۆکانی ئایندەی عێراق زۆر ڕوون نین و بەرەو هەڵدێر و تونێلێکی تاریکتر هەنگاو دەنێن.

نەوزاد موهەندس، چاودێری سیاسی بۆ (باسنیوز) رایگەیاند: خۆپیشاندانەکانی مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی 2019 لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە لەسەر چەند داواکارییەک بووە، یەکەمیان، نەهێشتنی گەندەڵی، دووەمیان، نەهێشتنی بێکاری و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان لە مووچە و ئاو و کارەبا و ڕێگاوبان و..هتد، ئێستاش ئەو هۆکارانە ماون و بگرە توندتریش بوون”.

ئەو چاودێرە ئاماژەی بەوەش دا، لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بۆ سەروو 50 پلەی سەدی و نەبوونی ئاو و بێکاری و قەیرانی دارایی و..هتد، ئەوانە هەمووی بونەتەوە هۆی توڕەبوونی شەقامی عێراقی، گوتیشی: “بە دڵنیاییشەوە جوڵانی ئەو کارتە لە نەبوونی کارەبا دەستی نەیارەکانی کازمیشی لە ناوخۆو ناوچەکە لەوانە ئێران و کەنداویشی تیادایە، لە لایەکی تریشەوە ململانێ سیاسییەکانیش ڕۆڵی نەرێنی دەبینن بۆ شکستپێهێنانی کازمی و حکوومەتەکەی بەوهۆیانەوە ئاسۆکانی ئایندەی عێراق زۆر ڕوون نین و بەرەو هەڵدێر و تونێلێکی تاریکتر هەنگاو دەنێن”.