دالیا مەحموود موسلیم ئازاد كرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

دالیا مەحموود موسلیم ئازاد كرا

دادگاى مێرسین بڕیارى ئازادكردنى دالیا مه‌حموود موسلیمى ده‌ركرد، به‌و مه‌رجه‌ى مێرسین جێ نه‌هێڵێت.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 27/7/2020، دالیا مه‌حموود موسلیم، له‌لایه‌ن دادگاى مێرسینه‌وه‌ ئازاد كرا. به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ى مێرسین جێ نه‌هێڵێت و زووزوو سه‌ردانى دادگا بكات.

چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا میدیاكانى توركیا بڵاویان كرده‌وه‌، كه‌ دالیا موسلیم خۆى ڕاده‌ستى توركیا كردووه‌ته‌وه‌، پاشان میدیاكانى په‌كه‌كه‌ و میدیاكانى سه‌ر به‌ لاهوور جه‌نگى تۆمه‌تى ئه‌وه‌یان ئاڕاسته‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد، كه‌ گوایه‌ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دالیا موسلیمى ڕاده‌ستى توركیا كردووه‌ته‌وه‌، پاشان وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ڕه‌تى كرده‌وه‌ كه‌ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دالیاى ڕاده‌ستى توركیا كردبێته‌وه‌ و ئاشكراى كرد، كه‌ دالیا موسلیم له‌گه‌ڵ كوڕێك په‌یوه‌ندیی خۆشه‌ویستییان هه‌بووه‌ و له‌گه‌ڵیدا ڕێك كه‌وتووه‌، كه‌ خۆى ڕاده‌ستى توركیا بكاته‌وه‌.