نەتەوە یەکگرتووەکان: لە شەش مانگدا هەزار و 282 کەس لە ئەفغانستان کوژراون
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

نەتەوە یەکگرتووەکان: لە شەش مانگدا هەزار و 282 کەس لە ئەفغانستان کوژراون

نووسینگەی کاروباری نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەفغانستان، ئەمڕۆ دووشەممە ئاشکرای کردووە لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2020دا هەزار و 282 کەس لەو وڵاتە کوژراون و 176 کەسیش بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەو نووسینگەیە 340 کەس لە کوژراوەکان منداڵانن.

دێبۆرا لیۆنز، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری ئەفغانستان ڕای گەیاندووە: "لە کاتێکدا دەرفەتێکی مێژوویی بۆ حکوومەتی ئەفغانستان و گرووپی تاڵیبان ڕەخسێندراوە، هەتا پێکەوە دانوستان بکەن، کەچی ڕاستییەکە ئەوە کە هێشتا تێکەهەڵچوونەکان بەردەوامن و هەر ڕۆژە هاووڵاتیانی ئەفغانی زیانیان پێ دەگات".

بەپێی هەمان ڕاپۆرت، گرووپی تیرۆریستیی تاڵیبان لە زیان و خەسارگەیاندن بە هاووڵاتیان 58٪ تاوانبارە و هێزەکانی لایەنگری دەوڵەتیش 23٪ لە کوشتن و بریندارکردنی هاووڵاتیانی ئەفغانستاندا دەستیان هەبووە.

ژمارەی قوربانییەکان لە ئەفغانستان لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا بە بەراوردی ساڵی 2019 بەپێی داتا و ئامارەکان، 14٪ زیادی کردووە.