نانسی پیلۆسی نازناوێکی نوێ بۆ ترەمپ دەدۆزێتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

نانسی پیلۆسی نازناوێکی نوێ بۆ ترەمپ دەدۆزێتەوە

سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا نازناوێکی نوێ بۆ سەرۆکی وڵاتەکەی، دەدۆزێتەوە.

نانسی پێلۆسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی (CBS)ی وڵاتەکەی، رایگەیاندووە، دۆناڵد ترەپمی سەرۆکی ئەمریکا لە مامەڵەکردن لەگەڵ پەتای کۆرۆنا، هەڵەی کرد.

نانسی پیلۆسی نازناوی ((Mr. Make Matters Worse))ی بۆ دۆناڵد ترەمپ بەکار هێناوە، کە بەو مانایە دێت، ترەمپ هەموو شتەکان بەرەو خراپترین باروردۆخ دەبات.

سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پێیوایە بەکارهێنانی ماسک (دەمامک) لەلایەن ترەمپەوە بەمدواییانە، مانای داننانی ئەوە بە هەڵەکەی.

ترەمپ لە وەڵامی پیلۆسیدا، رایگەیاندووە، ئەو ”شێتە“ و پێیوایە بە قەدەغەکردنی پێدانی ڤیزای ئەمریکا بە هاووڵاتییانی چین ”من هەڵەم کردووە“.

پیلۆسی، کە نوێنەری پارتی دیموکراتەکنی ئەمریکایە، بەردەوام ناکۆکە لەگەڵ سیاسەتەکانی دۆناڵد ترەمپ، کە سەر بە پارتی کۆماریخوازەکانی ئەمریکایە.