بەڤیدیۆ.. باوبۆران دیوارەکەی ترەمپ دەڕووخێنێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەڤیدیۆ.. باوبۆران دیوارەکەی ترەمپ دەڕووخێنێت

بەشێکی دیواری نێوان ئەمریکا و مەکسیک، کە بە دەستپێشخەریی و پێداگریی سەرۆکی ئەمریکا دروست کرا، بەهۆی باوبۆرانەوە رووخا.

باوبۆرانی ئەتڵەسیی (هانا) لە ویلایەتی تێکساسی ئەمریکای داوە و بەهۆیەوە بەشێک لە دیوارەکەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، رووخا.

دۆناڵد ترەمپ ئەو دیوارەی بۆ رێگریکردن لە پەڕینەوەی پەنابەران لە مەکسیکەوە بۆ ئەمریکا، دروست کرد.