چین کونسوڵخانەیەکی ئەمریکا بە یەکجاری دادەخات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

چین کونسوڵخانەیەکی ئەمریکا بە یەکجاری دادەخات

حکوومەتی کۆماری میللیی چین کونسوڵخانەیەکی ئەمریکا لە وڵاتەکەی، بە یەکجاری دادەخات.

ئەمڕۆ دووشەممە 27-7-2020، وەزارەتی دەرەوەی چین لە بەیاننامەیەکدا، داخستنی کونسوڵخانەی ئەمریکای لە شاری چنگدۆ لە باشووری رۆژئاوای چین بە یەکجاری، راگەیاند.

داخستنی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە شاری چندگو وەڵامی وەزارەتی دەرەوەی چینە بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، کە بڕیاری داخستنی کونسوڵخانەیەکی چینی لە ویلایەتێکی وڵاتەکەی، دابوو.

رۆژی چوارشەممە 22-7-2020، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڕیاری داخستنی کونسوڵخانەی چینی لە شاری هیوستن لە ویلایەتی تێکساس، دا.

کۆشکی سپی (کۆشکی سەرۆکایەتیی ئەمریکا) داوای لە چین کردبوو چاو بە ”کارە چەپەڵییەکان“ی خۆی بخشێنێتەوە لە بری ئەوەی بە داخستنی کونسوڵخانەی ئەمریکا، وەڵامی ئەو وڵاتە بداتەوە.