له‌ ئه‌مریكا 149 هه‌زار و 849 تووشبووى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست داوه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

له‌ ئه‌مریكا 149 هه‌زار و 849 تووشبووى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست داوه‌


له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا به‌رز بووه‌وه‌، تا ئێستاش له‌و وڵاته‌ نزیكه‌ى 150 هه‌زار كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌پێى دوایین ئاماره‌كان تا ئێستا (دووشه‌ممه‌ 27/7/2020)، كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له‌ ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته چوار ملیۆن و 371 هه‌زار و 839 كه‌س، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ به‌یانیی دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا له‌ هه‌مان وڵات چوار ملیۆن و 315 هه‌زار و 709 بوو.

تا ئێستا له‌ ئه‌مریكا 149 هه‌زار و 849 كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، دوو ملیۆن و 90 هه‌زار و 129 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه‌.

 

په‌خشى ڕاسته‌وخۆى ئامارى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا و ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌هۆى ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.