ژمارەی ئەمڕۆی تووشبوو و مردووانی کۆرۆنا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ژمارەی ئەمڕۆی تووشبوو و مردووانی کۆرۆنا

ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 16 ملیۆن و 369 هەزار و 845 کەس.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ دووشەممە 27-7-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبوو و مردوویان بە پەتای کۆرۆنا هەیە بریتین لە ئەمریکا، بەرازیل، هیندستان، رووسیا، باشووری ئەفریقیا، مەکسیک، پیرۆ، چیلی، بەریتانیا، ئێران، پاکستان, ئیسپانیا، سعودیە، کۆڵۆمبیا، ئیتاڵیا، تورکیا، بەنگلادیش، ئەڵمانیا، فەرەنسا، ئەرجەنتین، کەنەدا، عێراق، قەتەر، ئەندەنوسیا، میسر و چین.

هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، نۆ ملیۆن و  982 هەزار و 378 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.

هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا 652 هەزار و 253 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.

ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە پەتایەکی جیهانی داناوە، لە کۆتایی ساڵی رابردوو لە شاری وهان لە چین سەری هەڵدا.