قایمقامی کۆیە سەبارەت بە کێشەی ئاوی خواردنەوەی دانیشتووانی شارەکە روونکردنەوە دەدات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

قایمقامی کۆیە سەبارەت بە کێشەی ئاوی خواردنەوەی دانیشتووانی شارەکە روونکردنەوە دەدات

قایمقامی شاری کۆیە ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی گەرما خواست لەسەر ئاو زیاد دەکات لە لایەن هاووڵاتیانەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی گرفتی کەمئاوی،ئاماژە بە ئەوەش دەکات کە دەستیان بە بەدواداچوون کردووە بۆ ئەوەی بزانن کێشەی کەمی ئاوی خواردنەوەی شارەکە لە کوێوەیە.

 

یوسف حەسەن کەلکانی، قایمقامی شاری کۆیە، بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: "پڕۆسەی دابەشکردنی ئاوی ماڵان لە شاری کۆیە ماوەی پانزە ساڵە ڕۆژێک نا ڕۆژێک ئاو دابەشکراوە بۆ ماوەی دوو کاتژمێر ئاو بە هاووڵاتیان دراوە، بەڵام لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی گەرما خواست لەسەر ئاو زیاد دەکات لە لایەن هاووڵاتیانەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی گرفتی کەمئاوی بۆ ئەو مەبەستەش ئێمە بەدواداچوونەکانمان دەست پێکردووە و پەیوەندیمان بە لایەنی پەیوەندیدارەوە کردووە بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی کەمئاوی لە شارەکەدا".

ئاماژەی بە ئەوەش کرد "لە شاری کۆیە سێ سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەمان هەیە، ئەوانیش ئاوی بەنداوی کاوە، ئاوی بۆگرد - کڵێسە، ئاوی تەقتەق و بیرەکانی حەمامۆک و ئەو سەرچاوە ئاوییانەی کە لە تەقتەق دروست دەکرێن".

گوتیشی: "ئێمە کێشەی سەرچاوەی ئاومان نییە، بەڵکو کێشەمان لە دابەشکردنی پڕۆسەی ئاودا هەیە کە گرفتی بۆ هاووڵاتیان دروست کردووە، بەشێکی زۆری شارەزایانی بوای ئاویش دەڵێن ئەگەر کێشەی دابەشکردنی ئاو چارەسەر بکرێت، بە تەنیا سەرچاوەی ئاوی بۆگرد- کڵێسە بەشی تەواوی دانیشتووانی سنووری کۆیە دەکات ئەگەر بە ڕێکوپێکی بەسەریاندا دابەش بکرێت، چونکە ئێمە سوودمان لە ئاوی زێی بچوکیش وەرگرتووە و دوو سەرچاوەی ئاویشمان لەسەر زێی بچوکە، ئاوی تەقتەق و ئاوی بۆگرد - کڵێسە".