فۆڕمی خۆراكی هه‌ڵه‌بجه گه‌یشته پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و به‌ڕێوه‌به‌ری پسوله‌ی خۆراكی هه‌ڵه‌بجه‌ش ڕایدەگەیەنێ کە دوای ته‌واوكردنی وردبینی به‌سه‌ر بریكاره‌كانی خۆراک دابه‌ش دەکرێ.
مه‌ریوان هادی، به‌ڕیوه‌به‌ری پسوله‌ی خۆراكی هه‌ڵه‌بجه ، به (باس‌نیوز) ی ڕاگه‌یاند:"ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ (26|7\2020)، فۆڕمه‌كانی هه‌ڵه‌بجه، له پسوله‌ی خۆراكی سلیمانییه‌وه گه‌شتنه پسوله‌ی خۆراكی هه‌ڵه‌بجه، كه به هه‌ڵه‌بجه و ناحییه‌كانی (سیروان، خورماڵ ، بیاره و به‌مۆ)وه واته هه‌موو سنووری پارێزگای هه‌له‌بجه، ژماره‌ی فۆڕمه‌كان، (28) هه‌زار و 122 فۆڕمه".
گوتیشی: "ده‌مێكه هه‌ڵه‌بجه چاوه‌ڕێی ئه‌م فۆڕمه‌یه كه چاپ بكرێت، چاپكردنه‌كه‌شی دانپێدانانێكی ئاشكرایه بۆ ئه‌وه‌ی كه هه‌ڵه‌بجه بووه به پارێزگا و له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ناوه‌نده‌وه هه‌نگاویكی كرداره‌كی بۆ نراوه، هه‌نگاوێكی گه‌وره‌شه و جیابوونه‌وه‌یه له پسووله‌ی خۆراكی سلێمانی".
به‌ڕێوه‌به‌ری پسووله‌ی خۆراكی هه‌ڵه‌بجه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا:"سه‌باره‌ت به دابه‌شكردنی فۆڕمه‌كان هه‌ندێ ورده‌كاری و كێشه‌ی تێدایه ، ده‌بێ دانه دانه فۆڕمه‌كان وردبینی بۆ بكرێت له‌ڕێگه‌ی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تی خۆمانه‌وه، چونكه فۆرم هه‌یه فسفۆڕی پێوه نیه ، فۆڕم هه‌یه ناوه‌كانیان هه‌ڵه‌ی تێدایه ، ده‌بێ دانه دانه وردبینی بۆ بكه‌ین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش فه‌رمانێكی وه‌زاری له به‌غداوه ده‌رده‌چێ و چاوه‌ڕێی ئه‌و فه‌رمانه ده‌كه‌ین ، دوای جه‌ژن ده‌ست به دابه‌شكردنی ده‌كه‌ین به‌سه‌ر بریكاره‌كان".