دوژمنی خڕۆکە سپییەکانی خوێنت بناسە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

دوژمنی خڕۆکە سپییەکانی خوێنت بناسە

 

خڕۆکە سپییەکانی خوێن ئەرکی پاراستنی جەستە لەئەستۆ دەگرن لە هەمبەر نەخۆشییەکان، واتە هەر کاتێک خڕۆکە سپییەکانی خوێن ئاست و ژمارەیان دابەزی و کەم بوون، جەستەت لەبەرامبەر نەخۆشییەکان بێهێز و لاواز دەبێت.

خرۆکە سپییەکانی خوێن پەیوەندیی راستەوخۆیان هەیە لەگەڵ سیستەمی بەرگریی جەستە و بەرنگاربوونەوەی نەخۆشی.

بەگوێرەی زانیاریی پزیشکانی گۆڤاری تەندروستیی (سێو)، کاتێک زێدەڕۆیی لە خواردنی خۆراکی شیرین و بە گشتی شەکر دەکەی، خڕۆکە سپییەکانی خوێنت کەم دەبنەوە و جەستەت لەهەمبەر نەخۆشییەکان لاواز دەبێت، بۆیە پێویستە خواردنی شیرین کەم بکەیتەوە و پارێز لە خواردنی شەکر بکەی.