بەم کارانە حەزت بۆ خواردنی زۆر ناچێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەم کارانە حەزت بۆ خواردنی زۆر ناچێت

 

هەندێک کەس لە ژەمەکاندا حەزیان بۆ زیادەخۆری دەچێت و بە گشتی حەز بۆ خواردن لە ئەواندا سروشتیی نییە و زۆر لە پزیشکان و پسپۆڕان بۆ چارەسەرکردنی ئەم حاڵەتە لە ماڵپەڕی (تەندروست بە) هەندێک رێکار دەخەنە روو، وەک: خواردنی سەڵاتە پێش ژەمەکان کاریگەریی هەیە لەسەرت، کە زێدەڕۆیی نەکەی لە خواردندا.

سپێنەی هێلکە یەکێکە لەو خواردنانەی پێویستە لەگەڵ ژەمەکاندا بیخۆی، تا زوو دەست لە خواردن بکێشیتەوە و کەم بخۆی. پێویستە هەمیشە پێش ژەمی سەرەکی سوود لە خواردنی سووپی جۆ وەربگری، تا زوو هەست بە تێربوون بکەی.

لەکۆتاییدا خواردنەوەی بەردەوامی دوو پەرداخ ئاو پێش دەستپێکی نانخواردن گرنگیی خۆی هەیە و کاریگەریی هەیە لەسەر کەم خواردنت.