پێنجوێن.. لە ئەنجامی ئاگرێک ڕووبەرێکی فراوانی پوش و پاوان و داری سروشتی سووتان
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پێنجوێن.. لە ئەنجامی ئاگرێک ڕووبەرێکی فراوانی پوش و پاوان و داری سروشتی سووتان

پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، ئاگرێکی فراوان لە سنووری پێنجوێن کەوتەوە و دەیان دۆنم پوش و پاوان و داری سروشتی ناوچەکە سووتان.

عەمید هێمن کەمەرخان، گوتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "لە سنووری گوندەکانی (وێنە ، دارۆخان) لە قەزای پێنجوێن ئاگرێکی فراوان کەوتەوە کە بووە هۆی سووتانی دەیان دۆنم لە پوش و پاوان و داری سروشتی سنوورەکە، لەگەڵ بیستنی هەواڵەکە دەستبەجێ مەفرەزەیەکی هاوبەشی نێوان بەشی پۆلیسی دارستانی پێنجوێن و بنکەی گەرمك گەیشتنە شوێنی ئاگرەکە و توانیان بە هاوکاری دانیشتووانی هەردوو گوند ئاگرەکە بکوژێننەوە و کۆنتڕۆڵی بکەن".

ڕاشیگەیاند: "هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە تا ئێستا نادیارە و لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لەمبارەیەوە بەدەوامە".

گوتیشی: "هاوکات هەر ئەمڕۆ لە درێژەى کاروچالاکیۆەکانى مەفرەزەکانى بەشى پۆلیسى دارستان و ژینگەى شارەزوور دەرچوون بۆ سنوورەکەیان توانیان کەسێک دەستگیربکەن کە سەرقاڵى هەڵکەندنى بیر بوو بە شێوەیەکى نایاسایی، هەروەها دەستگیرا بەسەر ئامێرێکی بیرهەڵکەندنى کارەبایى دا و پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراو ڕادەستی دادوەر کرا بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی".