بەپێی بەڵگەیەكی نوێ مرۆڤ زیاتر لە ملیۆنێک ساڵ پێش ئێستا لە ئیسپانیا ژیاوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەپێی بەڵگەیەكی نوێ مرۆڤ زیاتر لە ملیۆنێک ساڵ پێش ئێستا لە ئیسپانیا ژیاوە

 

دوای ساڵێك كاركردن لەسەر چیای ئەتابویركا كۆمەڵێك شوێنەوارناس بۆیان دەركەوتووە یەک ملیۆن و دووسەد ساڵ پێش ئێستا مرۆڤ لەو ئەشكەوتە ژیاوە.

ماڵپەری (24 ئیمارات)ی نووسیوویەتی: چیای ئەتابویركا دەكەوێتە باكووری ئیسپانیا و بەهۆی بوونی ژمارەیەکی زۆری ناوچەی ئاسەوار لەو چیایە بەردەوام شوێنەوارناسانی بەڵگەی نوێی لێ دەدۆزنەوە.

دوایین بەڵگە كە لەم چیایە دۆزراوەتەوە دۆزینەوەی ژمارەیەكی ئێسكی مرۆڤ كە دوای لێكۆڵینەوەیە شوێنەوارناسان بۆیان دەركەتووە مێژووی ئەو ئێسكانە بۆ زیاتر لە یەك ملیۆن ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.

كاركردنی شوێنەوارناسان لەم چیایە بەردەوامە و لویس ئارسواجا كە یەكێكە شوێنەوارناسەكان دەڵێت: لە ئێستادا كارکردن لە ئەشكەوتێكی ئەو چیایە بەردەوامە پێشبینی دەكرێت كە بەڵگەی زیاتر لەسەر بوونی مرۆڤ پێش هەزار ساڵ لەو ئەشكەوتە بدۆزینەوە.