ڕوونکردنەوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێرەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ڕوونکردنەوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێرەوە


ئەمڕۆ یەكشەممە گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر ڕوونكردنەوەیەكی بۆ رای گشتی بڵاوكردەوە.


لە ڕوونكردنەوەكەدا كە بە ناوی د. بژار موسا گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر بڵاوكراوەتەوە، هاتووە "بە داخەوە لێدوانێك بە ناوی ئێمە بڵاوکراوەتەوە، کەوا باس لەوە دەکات دەرمانی فاڤیپیراڤیر هیچ سوودی نییە بۆ تووشبووانی كۆرۆنا، لێرەوە بۆ هەموو لایەکی ڕوون دەکەینەوە ئێمە بە هیچ شێوەیەک باسمان نەکردووە کەوا سوودی نییە بۆ تووشبووان، بەڵام ئەو میکانیزمەمان ڕوون کردووەتەوە کە چۆن ئەنجامەکانی ئەم دەرمانە بەدەست دێت".


دەشڵێ "سەبارەت بە بەکارهێنانی دەرمانی فاڤیپیراڤیر، لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر بە پشت بەستن بە پرۆتۆکۆڵی چارەسەری وەزارەتی تەندروستیی عێراق و پڕۆتۆکۆڵی چارەسەری وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێم، بۆ ئەو نەخۆشانەی لەسەر داوای پزیشکی پسپۆڕی چارەسەرکار لەسەر ئەرکی حکوومەتی هەرێم و بەخۆڕایی بە تووشبووان دراوە".


هەروەها دووپاتی كردووەتەوە "بە پشت بەستن بە هەمان پڕۆتۆکۆڵ، بەردەوام دەبین لە بەکارهێنانی بەو ئومێدەی کە لە توێژینەوەکانی جیهانی دەرکەوتووە سوودبەخشە بۆ تووشبووان، بۆ هەموو لایەكیش دووپاتی دەکەینەوە کەوا بەکارهێنانی ئەم دەرمانە لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە".