بانکی ناوەندیی عێراق هۆشداری لە مامەڵەکردن بە جۆرە دۆلارێک دەدات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بانکی ناوەندیی عێراق هۆشداری لە مامەڵەکردن بە جۆرە دۆلارێک دەدات

بانکی ناوەندیی عێراق هۆشداریی لە مامەڵەکردن بە جۆرە دۆلارێک، دەدات و باس لە لێپێچینەوەی یاسایی دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە 26-7-2020، بانکی ناوەندیی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رێکلام بۆ جۆرە دراوێک بە ناوی (دۆلاری لیبی) دەکرێت، بەڵام ئەو دۆلارە ساختەیە و بە فەرمی دەرنەکراوە.

بانکی ناوەندیی عێراق هۆشداریی داوەتە هاووڵاتییان و داوای لێکردوون بەو رێکلامانە هەڵنەخەڵەتێن، چونکە فێڵ و تەڵەکەبازین.

هەر لە بەیاننامەکەدا، بانکی ناوەندیی عێراق هەڕەشەی گرتنەبەری رێککارە یاساییەکانی لە دژی ئەو کەسانەی مامەڵە بەو جۆرە دۆلارە دەکەن، کردووە و رایگەیاندووە، ”بەردەوام دەبین لە چاودێریکردن“.