ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە 16 ملیۆن کەس تێپەڕی
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە 16 ملیۆن کەس تێپەڕی

ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 16 ملیۆن و 150 هەزار و 688 کەس.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ یەکشەممە 26-7-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبوو و مردوویان بە پەتای کۆرۆنا هەیە بریتین لە ئەمریکا، بەرازیل، هیندستان، رووسیا، باشووری ئەفریقیا، مەکسیک، پیرۆ، چیلی، بەریتانیا، ئێران، پاکستان, ئیسپانیا، سعودیە، ئیتاڵیا، کۆڵۆمبیا، تورکیا، بەنگلادیش، ئەڵمانیا، فەرەنسا، ئەرجەنتین، کەنەدا، قەتەر، عێراق، ئەندەنوسیا، میسر و چین.

هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، نۆ ملیۆن و  845 هەزار و 690 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.

هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا 648 هەزار و 430 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.

ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە پەتایەکی جیهانی داناوە، لە کۆتایی ساڵی رابردوو لە شاری وهان لە چین سەری هەڵدا.