پەرلەمانتارێک: دەزگاى نیشتیمانیى خۆراک و دەرمان گەرەنتیی خۆراک و دەرمانێکى تەندروستە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پەرلەمانتارێک: دەزگاى نیشتیمانیى خۆراک و دەرمان گەرەنتیی خۆراک و دەرمانێکى تەندروستە

سەرۆکى لیژنە تەندروستیى پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند دەزگاى نیشتیمانى خۆراک و دەرمان دامەزراوەیەکى گرنگە، کە بەهۆیەوە هەرێمی کوردستان دەبێتە خاوەنى خۆراک و دەرمانێکى ستانداردى تەندروست.

د.سەباح زێبارى، سەرۆکى لێژنەى کاروبارى تەندروستى و ژینگە و مافى بەکاربەر لە پەرلەمانى کوردستان بە(باسنیوز)ى راگەیاند: "کابینەى نۆیەمى حکوومەتى هەرێمی کوردستان کار بۆ ئەوە دەکات دامەزراوەى نیشتیمانیى خۆراک و دەرمان دابمەزرێنێت، کە دامەزراوەیەکى گرنگە و لە زۆرینەى وڵاتانى پێشکەوتوودا هەیە، بۆ ئەوەى بتواندرێت خۆراک و دەرمانێکى ستانداردى تەندروست هاوردەى هەرێمی کوردستان بکرێت و حکوومەت خۆى سەرپەرشتى کاروبارى خۆراک و دەرمان بکات".

راشیگەیاند: "خۆراک و دەرمانێکى تەندروست واتا مرۆڤ و کۆمەڵگەیەکى تەندروست،بۆ ئەوەى ببینە خاوەن خۆارک و دەرمانێکى تەندروست، پێویستە حکوومەت خۆى سەرپەشتى هێنانی بکات و لەژێر دەستى کەرتى تایبەت دەرى بهێنێت، چونکە خۆراک و دەرمان راستەوخۆ پەیوەندییان بە ژیانى هاووڵاتییانەوە هەیە".

ئاماژەى بە ئەوەش کرد" ئێستا حکوومەت خەریکى بنیادنانى ئەو دامەزراوەیە و یاسایەکى تایبەتى بۆ ئامادە دەکات، کە دەبێتە بنەماى کارکردنى دەزگاکە، بۆ ئەوەى دەزگاکە بەپێى یاسایەکى دیاریکراو و لەچوارچێوەیەکدا کارەکانى ئەنجام بدات".