دوایین نرخی دۆلار و کانزاکان
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئەمڕۆ ئێوارە بەهای دۆلار، لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، رووی لە بەرزبوونەوە کرد، بەبەراورد لەگەڵ بەیانی.

ئەمڕۆ شەممە 25/7/2020، لەکاتی داخستنی بازاڕ بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، رووی لە بەرزبوونەوە کرد و بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بە 124 هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا.

ئەمە لە کاتێکدا ئەمڕۆ بەیانی لەگەڵ کردنەوەی بازاڕ، بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بە 123 هەزار و 750 دینار بوو.

هەروەها نرخی نەوتیش لە بازاڕەکانی جیهاندا، بەهۆی داخستنی بۆرسەوە لە رۆژانی شەممە و یەکشەممەدا بەجێگیری مایەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 43 دۆلار و 34 سەنت و بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 41 دۆلار و 29 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات نرخی زێڕیش لە بازاڕەکانی جیهاندا، رووی لە بەرزبوونەوە کرد و نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە 1902 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

نرخی جۆرەکانی دیکەی زێڕیش لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە:

یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 - 283,000 دینار

یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 - 333,000 دینار

یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24 - 378,000 دینار