كارزان فارووق كلیپێكی نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

كارزان فارووق كلیپێكی نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه‌

 

كارزان فارووق، گۆرانیبێژی كورد، به‌م زوانه‌ نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی به‌ ناوی (مه‌سیح) بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

كارزان فارووق له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام) ئاشكرای كردووه‌ كه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ و وه‌ك خۆی باسی ده‌كات،‌ شێوازی گۆرانییه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ی جیاوازه‌.

ئه‌و گۆرانیبێژه‌ خه‌ڵكی سلێمانییه‌، خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌، ساڵانێكه‌ له‌ بواری هونه‌ریدا كار ده‌كات، به‌ڵام نزیكه‌ی پێنج ساڵ كاره‌ هونه‌رییه‌كانی وه‌ستاند، له‌ ساڵی 2018دا دووباره‌ ده‌ستی به‌ كاری هونه‌ری كرده‌وه‌ و چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌.