کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی کوردستان
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی کوردستان

 

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ شه‌ممه‌‌ 25/7/2020، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر، دهۆك و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، له‌ سلێمانیش ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكانیش ئه‌گه‌رى به‌رزبوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى تۆزوخۆڵ هه‌یه‌.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەى یه‌كشه‌ممه‌‌‌ 26/7/2020، له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان ساماڵ ده‌بێت.