چەند هونەرمەندێك بەنداوی دوکان بە پاشماوەكانیان پیس دەكەن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

چەند هونەرمەندێك بەنداوی دوکان بە پاشماوەكانیان پیس دەكەن

ئەمڕۆ هەینی ژمارەیەك هونەرمەندی ناسراو بە مەبەستی كارێكی هونەری سەردانی بەنداوی دوكانیان كردووە، بەڵام لە دوای خۆیاندا پاشماوە و زبڵی زۆریان بەجێهێشتووە، بەم هۆیەوە ھاووڵاتییان و گەشتیارانیان نیگەران كردووە.


بە پێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ چەند ھونەرمەندێک بۆ کارێکی ھونەری ڕوویان لە بەنداوی دوکان كردبوو، دوای ڕۆیشتنیان خۆڵ و خاشاک و پیساییەکی زۆریان لە دوای خۆیاندا بەجێ هێشتبوو، دوای بە دواداچوون و دەربڕینی ناڕەزایی، هونەرمەندەكان داوای لێبووردنیان لە بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دوکان كردووە.


لەمبارەیەوە ڕێژین ڕەئوف بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دوکان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند "ئاگادار کراینەوە کە چەند ھونەرمەندێک بۆ کارێکی ھونەری خۆیان، ڕوویان لە بەنداوی دوکان کردووە و دوای مانەوەیان بۆ چەند کاتژمێرێک، ناوچەکەیان تێکداوە و خۆڵ و خاشاک و پاشماوەیەکی زۆریان بەجێ ھێشتووە".


گوتیشی کاری ئەو ھونەرمەندانە بووەتە مایەی نیگەرانیی ئەوان و گەشتیارانیش، دوای ئەوەی وێنەكان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاو بوونەوە، ئینجا ئەو ھونەرمەندانە پەیوەندییان پێوەکردووە و داوای لێبووردنیان لەو بەڕێوەبەرە كردووە، دوو کرێکاریشیان بۆ پاککردنەوەی ناوچەکە گرتووە.