سلێمانی.. ڕێنوێنیی تازە بۆ نۆژەنکردنەوەی خانووە کەلەپوورییەکان دەردەکرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سلێمانی.. ڕێنوێنیی تازە بۆ نۆژەنکردنەوەی خانووە کەلەپوورییەکان دەردەکرێت

سەرۆکی لیژنەی کەلەپوور لە قایمقامییەتی قەزای سلێمانی ئاشکرای کرد کە ڕێنوێنی تازە بۆ نۆژەنکردنەوەی خانووە کەلەپەپوورییەکانی سلێمانی دەردەکرێت و بەو ھۆیەوە سیماو ڕەسانایەتییان دەپارێزرێت.

ڕەوا کەریم، بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: "لەناو شاری سلێمانی حەفت گەڕەک ھەن کە خانووەکانیان کۆنە و کەلەپوورین دەمانەوێت ڕەسەنایەتیان بپارێزرێن و بیانکەین بە شوێنێکی گەشتیاری شوێنەواری".

گوتیشی: "ھەموو ئەو خانووانە خاوەنیان ھەیە و بەھۆی کۆنی خانووەکانەوە دەیانەوێت نۆژەنییان بکەنەوە بەڵام نۆژەنکردنەوەیان بەشێوەی سەردەمی،سیمای خانووەکان تێکدەدات بۆیە بەو شێوەیە ڕێگەیان پێنادرێت".

باسی لەوەشکرد، بۆ چارەسەرکردنی ئەو بابەتە چەند ڕێنوێنی و مەرجێکان دەرکردووە کە خاوەنەکانیان بتوانن نۆژەنییان بکەنەوە و حکوومەتیش ڕەزامەندی لەسەر داون،کە بریتین لەوەی دەبێت خانووەکە بەشێوە و دیزاین و کەرەستەی ھاوشێوەی پێشووی خۆی نۆژەبکرێتەوە، ھاوکات نابێت بکرێتە دوکان و گەراج و شوێنی بازرگانی .

ئاماژەی بە ئەوەش دا کە بەدەر لەوەش قەرەباڵغی ئۆتۆمبێل و گەراجی ئۆتۆمبێل لەو شوێنانە ناھێڵن بۆ ئەوەی گەشتیارە بیانییەکان سەردانی ئەو گەڕەکانە بکەن و بتواندرێت وەک گەشتیاریی شوێنەواری سوودی لێببیندرێت.