شارەزوور.. 5000 دۆنم پوش و پاوان و داری سروشتی سووتان
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

شارەزوور.. 5000 دۆنم پوش و پاوان و داری سروشتی سووتان

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە سنووری شارەزوور زیاتر لە 5000 دۆنم پوش و پاوان و داری سروشتی سووتان.

عەمید هێمن کەمەرخان، گوتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: "لە سنووری گوندەکانی ( دەربەن فەقرە ، ئاوەکەلە )ی سەر بە ناحیەی وارماوا، ئاگرێکی بەرفراوان لە پوش و پاوانی سنوورەکە کەوتەوە، لەگەڵ بیستنی هەواڵەکە دەستبەجێ مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستانی وارماوا گەیشتنە شوێنی ئاگرەکە و دوای هەوڵ و ماندووبونێکی زۆر کە زیاتر لە سێ کاتژمێری خایاند توانیان ئاگرەکە بکوژێنەوە و کۆنتڕۆڵی بکەن".

گوتیشی: "زەرەر و زیانی ئاگرەکە مەزەندە دەکرێت بە سووتانی زیاتر لە 5000 دۆنم پوش و پاوان و داری سروشتیی سنوورەکە".